سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
په‌نجه‌ره‌م تا ته‌ماشای
نیئۆنه‌كانی چاو
نوتڕۆنه‌كانی پێكه‌نین و
گه‌دای شه‌رمی دڵه قورمیشیه‌كه‌ت نه‌بێ
له پشت چرای سووری ئه‌م چواڕ ڕێیه
سه‌رگه‌ردانه و
تازه شیری قژه‌كانم مه‌ستی تاپۆی بزه‌كانته
های ئاگات له كوێیه
په‌نجه ته‌زیوه‌كانم
چه‌ند جار كووچه‌كه‌تانی سڕِیوه و
ئه‌وا ئیتر سه‌عات دووی نیوه‌شه‌وه
به‌ڵام تیشكی مانگ
زایه‌ڵه‌ی ئه‌م فرمێسكه چاوه به په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌كه‌تدا تابلۆیه
ئای تابلۆ
بۆهێنده ته‌ڕِ سه‌یرم ناكه‌ی
تا له سه‌فینه‌كانی ئاسمانه‌وه
بێمه سه‌ر بانیژه‌تان و
باگردێنی حه‌زێكی كۆن
به ئێزۆگامی ئه‌م بارانه بشێوێنم
ته‌ڕ بووی ؟ نانا
تۆ بێده‌نگیت , بێده‌نگ , بێده‌نگی تۆی , بێده‌نگ , بێده‌نگ تۆی
من كه‌ڕم كه‌ڕ
بێده‌نگی تۆ كه‌ڕِی كردووم
هه‌ر تۆ ده‌نگی , بێده‌نگی تۆی
پێ مه‌كه‌نه
له‌وانه‌یه شێتابم و
ناوه‌كه‌یشم له‌گه‌ڵ جوابێكی هه‌ڵه‌دا
ئوستاد ئیجازه ؟ تووڕِ ده‌یه ناو سه‌تڵی ئه‌شغاڵ
به‌ڵام له‌م سیاسووته زه‌مانه
خۆڵه‌مێشی ئه‌م حه‌زانه‌یش
هه‌تا به كۆشكه‌كه‌تدا هه‌ڵنه‌گه‌ڕێ و
نه‌چێته ناو فایلی گۆرانییه‌كانته‌وه
ژیر نابێ
شات داونم كه
من هه‌ر هیچم هیچ , هیچ منم .
هیچ ، پووچ نا ، سفر نا ، بێده‌نگی نا
هیچ هیچ نیم...
له ئایه‌ته‌كانت تێ نــاگه‌م
تا هه‌توانی ئه‌م زه‌ڵكاوه ئه‌به‌دییه
نــاز نرخی جوانی تۆیه و
گه‌ردوون ده‌یبــا
هه‌پـروون به ناو
ته‌وژمێكی حه‌زلێـكراو
پچڕاوم و تازه ئیتر
شه‌وه‌ژانی ئه‌م كه‌سه‌ره شێتی كردووم
تـــۆ له هۆده‌ی خه‌یاڵێكی به‌رین
به قه‌رای چـاو
له هه‌نده‌سه‌ی تێك شكانی ته‌وژمێكی شێتانه‌وه
ئابڵۆقه‌ی ئه‌م ژینه ته‌ڕه‌ی
تا كه‌ڕه‌نای شه‌ڕێكی تازه ژیـر نابم
چ سارده ئه‌م هۆده تاریكه سه‌روا
سه‌روا ...
هه‌ناسه‌كانم ته‌نیا تۆ ناسووتێنێ
منیش ئیتر له بــــاوه‌ڕی شێتانه‌ما
تۆ ناگونجێی....
نـا نــا
نا باوه‌ڕت به‌م چه‌پكه سیسانه نه‌بــێ و
دڵنیابه گیرفانه‌كانم خاڵییه
له گریان و بێ تاقه‌تی
سه‌روا ... سه‌روا...
ئایه‌ته‌كانت تازه‌یه و
بۆنی مێخه‌ك و ڕێحان و
ئازارێكی كۆنی لێ دێ ...
به قاقای پێكه‌نینت ده‌كه‌ڕێم و
له شه‌وبۆی ده‌فته‌رێكی ئاواره‌دا
كاسم ، كه‌ڕم ،
بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا
تا له به‌رۆكت تێر نه‌بم
ناڕۆمه‌وه
تینووی شیـــرم
گڕی بوودا و یونگ و ئۆشوو
تا سه‌ره‌تای ئه‌م گێژه‌نه ته‌زاندوومی
سه‌روا ... سه‌روا...
باله‌مه‌ودوا
هه‌ر چی ئه‌ڤینی ئه‌م دڵه سه‌رشێته‌یه
بڕژێته ناو
ده‌ماره‌كانی ژێر پێت و چاوه‌كانم
من نامه‌وێ
قه‌ت تێبگه‌م چی ده‌نووسم
با چڕینی ئه‌م قه‌ڵه‌مه
هه‌ر ئاشنای ئه‌م هۆده تاریكه
ئه‌م هه‌ساره‌خوێناوییه و
ئه‌م شێتیله دڵانه بێ
بێ په‌نجه‌ره‌ترین شه‌قام
چاوه ته‌ماوییه‌كانم ده‌كڕۆسێ و
تـۆ له ته‌ماویترین
ترووسكه‌ی هیواوه
تا هه‌ناسه‌ترین هه‌نگاو
چڕ له ژان و پڕ هـــه‌ژان ،
دیــم
له هه‌ینی ترین جومعه‌ی خۆم
دوێنێ تا تــاقه‌تی نیوه‌شه‌و
له تارمایی تارانێكی بێ بزه‌دا
چاوه‌كانم ترووكاند و
په‌له‌قـاژه‌م
له گورگه‌زێـی جادده‌یه‌كی تر
بۆ ته‌ڕترین گریان و
وشك ترین پێكه‌نینیش
تامی باوه‌شت نادا ،
دیمنــا
كه جۆلانه‌ی شووڵه‌كـانی قژت ده‌كه‌م
تا تاقمی دره‌وشاوی مانگ
له ئــاسمـانی ئه‌ستێره‌ت و
ژانـــی مه‌له‌كووت
نــاسڵه‌مێم و
تیشكی چاوت
لێـزمه‌ی حه‌یرانێكی سه‌رسه‌راییـم ئه‌كـاته‌وه ،
تا هه‌نگاوه‌كانت پڕه له شه‌و
هه‌تـاو چاوه‌ڕێی نه‌هاتنته
ده‌وه‌ره‌وه
تـا كه‌نینێكی تری زولفت
به ده‌م بـای په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌كـانمه‌وه
تینـووتر له هــه‌زار هه‌نگاو
برســـیتر له بـاڵه‌كانی په‌نجه‌ره
بۆ پــــه‌رواز
تـــا بێ په‌نجه‌ره‌ترین شه‌قـام
چاوه ته‌ماوییه‌كانم
له ئه‌و په‌ڕی سنــووره‌وه
دێــته‌وه نـاو
په‌نجـه‌ره‌تریـن ته‌مـاشـات
تا سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه
ئاوڕێـك و ئـاورێكی ئاهوورایی چـاوه‌كانت
پلیشاوم له ژێر گابه‌ردی ئاسمان و
به بیرێكی ئاڵۆزه‌وه ڕوانینم
تا ئاوێته‌ی ڕامووسانی سروشت نه‌بێ ئۆقره ناگرم
ته‌شه‌ر توێشووی ئه‌م ڕێبواره و
جێ‌ژوان كه‌یلی شه‌پۆلێكی ترسێنه‌ر و زه‌ڕنه‌قووتی نه‌وسی تازه
من له پلیكانه‌كانی ته‌مه‌نه‌وه دێمه خوار و
تا سۆمای تیشك ئاخ , ئێش په‌نجه‌ی ڕۆحم ده‌ته‌زێنێ و
له كه‌ناری ئه‌م جۆگه ئاهوورایی و مه‌سته‌ڕییه ڕاكشێ
ڕاكشێ ئای ڕۆژانی منداڵیم
به تاسه‌ی نان قه‌یسی و ئه‌لاسكه سڕه‌كانه‌وه خه‌وه به‌ردینه‌كانمان ده‌دی
تا هه‌ڵدانی ئاڵایه‌كی تر لێم مه‌ترسه ون بووم
ون بووم من نازانم كانیاوی كامه به‌رۆك تێری كردووم
خاكم به سه‌ر
بۆنی پرچه‌كانی دایك و
مێخه‌كه‌كانی په‌نجه‌ره
نامناسن و
نامۆ له زێد و ده‌شتی خۆم
شێتم مه‌كه كامه كۆڵانه په‌نجه ته‌زیوه‌كانم ده‌كڕوسێ و
كڵاو ڕۆژنه‌ی ئه‌م حه‌زه ئه‌فسوون كراوه سووتێندرا
ئای ژانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه
مێلۆدیای ئه‌م كۆنسێرته له گوێی ڕۆحی من تێر نابێ
مۆسیقایه و داڕمانی په‌یكه‌ره‌كان
من خاپووری بوومه‌له‌رزه‌ی بیره‌كانی ئاسمان و
ڕه‌شچاڵه‌كانی زه‌ویم و
له ئاوێنه‌ی ڕه‌نگێكه‌وه پرچه‌كانت ماچ نا
ئه‌م گوناحه ئه‌رخه‌وانه ته‌نیا نیگای مه‌سته چاوه ده‌ی شه‌رعێنێ
های های های های
گیرفانه‌كانتان
جانتا و ته‌لیسه‌كانتان
پڕ كه‌ن له‌م مه‌عجوونه با سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه
له هه‌ناسه‌ی ئه‌م بزاڤه ئالووده بێ و
تا چرۆی به‌هاری تازه كفنی زستانی دادڕێت و
جارێكی تر لینگ كوتان و قیڕِه و ئێش و ژانی قورسی له دایك بوون
منداڵه‌كانی داهاتوو له دایك بن
تا له شنه‌ی
گوڵه‌گه‌نمی ئه‌م هه‌ساره
بچێژێن و
ئه‌رخه‌یان بن
قه‌ت تامه‌زرۆی نه‌هاتنتان نابینه‌وه
های له‌م ته‌لیسمه چێ نه‌كراوه
له‌م هارییه ژه‌نگاوییه
له‌مێژه بۆ ڕێگایێ ده‌گه‌ڕێ خۆی بكوژێ و له‌ده‌ست ئه‌م ژینه له‌عنه‌تییه ڕزگار بێ. تازه دیمه‌نه جوانه‌كانی ژیان بۆ ئه‌و بۆن و به‌رامه‌یێكیان نییه، له‌ڕاستیدا ده‌یه‌وێ خۆكوشتنه‌كه‌ی یا شاراوه و هه‌ست پێ نه‌كراو بێ یا به شێوه‌یێكی سه‌رنج ڕاكێش. زۆر ڕێگه به مێشكی ده‌گا ته‌نانه‌ت منیش چه‌ند ڕێگه‌م نیشان داوه به‌ڵام بۆ جێبه‌جێ كردنی پێویستی به پاره هه‌یه.
دیاره ئه‌ویش وه‌كوو زۆر مرۆڤی تر هه‌ست و بیر و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی خۆی هه‌یه و بێگومان حه‌زی له زۆر شته و ڕقی له زۆر شتی دیكه، ئه‌ویش ئه‌توانێ ژیانێكی ئاسایی بێ، خولیای ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ، عاشق بێ یا ته‌نانه‌ت پیاوكوژ و تیرۆریستێكی باش. گرینگ ئه‌وه‌یه بڕیاری داوه خۆ بكوژێ، به‌ڵام چۆن و پاشان چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی هه‌بێ ئه‌مه گرینگه. له‌وانه‌یه پێویست بێ ده‌مانچه‌یێ بكڕێ یا ئوتۆمبیلێ كه له جادده به سورعه‌ت خۆی له په‌رتگایێ بخاته خوار. حه‌زی له دزی و فڕ و فێڵیش نییه، نه‌وه‌ك زۆر كوڕێكی ناسك و پاك بێ به‌ڵكوو نایهه‌وێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له خۆی كه‌ڵك له كه‌س وه‌رگرێ.
له ژوورێكی پان و به‌رین و تاریك خۆی له سووچی دیوارێ كز كردووه و هاڵاوی هه‌ناسه‌ی له‌گه‌ڵ مژی ته‌ڕی دیوه‌كه به بن میچه نزمه‌كه‌وه ئه‌نووسێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو سییه‌كانی، بۆی هه‌یه هه‌ر له‌م ژووره‌دا بمرێ به‌ڵام قه‌ت بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه. ژوورێ كه په‌نجه‌ره‌ی تێدا نییه و كپ و كڕ و مه‌رگه، به‌م خه‌یاڵانه‌وه ئه‌بێ بمری، مه‌گه‌ر هه‌نگاوێ بنێی و خۆت كه‌ره‌سه‌كانی كوشتنت به ده‌ست بێنی به‌ڵام تۆ هه‌میشه بیرت له جوانترین و تازه‌ترین و گه‌وره‌ترین كه‌ره‌سه كردۆته‌وه. ته‌نیا شتێ كه بۆت گرینگه ئه‌وه‌یه چۆن و به‌چی و له كوێ و بۆچی خۆت بكوژی. هه‌مووی هه‌وڵه‌كانیشت ئه‌بێ له پێناو ئه‌م بیره‌دا بێ. به‌رنامه‌كانت بڕێژه، ئه‌گه‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئامانجه پێویسته كار بكه‌ی، بنووسی یا خه‌ریكی باز‌رگانی و سیاسه‌ت بی، بڕیار بده و ده‌ست پێ بكه. له‌وانه‌یه كار بكه‌ی و ورده ورده ببیه باز‌رگان و هات و چۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و دوور بكه‌ی یا ببیه سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره و تێكه‌ڵاو شۆڕش و لایه‌نگری مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات بی، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵانه له پێناو خۆكوشتنتا ئه‌بێ.
به‌ڕاستی چ پێویستیێ هانت ئه‌دا تێبكۆشی مردنێكی خۆشت بێ؛ تازه و نه‌ناسراو، وه‌ها كه بۆ هه‌میشه ببیه هۆی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك و ون نه‌بی. تۆ ئێستا له‌م ژووره نزم و به‌رین و تاریكه‌دا ون بووی. زۆر جار نزمی بن میچه‌كان گوشارێ ئه‌خاته سه‌ر سینگت و هه‌ناسه‌كانت داگیر ئه‌كا و تۆ هه‌ر له دنیای خۆتدا نوقمی خه‌یاڵی. بڕیاری خۆت بده و یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆكوشتنت هه‌ڵگره، با ئێستا شا بیت و له سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی تاجی سه‌رت به مه‌كرێكی شاهانه‌وه هه‌ڵگری و به په‌نجه سه‌رت هه‌ڵكڕێنی و بیرت هه‌ر لای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یێكی تازه بێ، دڵنیاش ئه‌بی هه‌ر ڕێگه‌یێ تا ئه‌و كاته تازه‌یه كه به بیری تۆدا دێت و له‌وه‌دوا ئیتر كۆن ئه‌بێ و تۆ به سه‌رقاڵی خۆت فه‌رامۆشی ئه‌كه‌ی. له‌ڕاستیدا بیر كردنه‌وه‌ت له‌م مه‌به‌سته و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه بردنی بزاوتنت تیا دروست ئه‌كا و هه‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌م جۆره خۆ كوژییانه‌ت به دڵ نه‌بێ.
باز‌رگان به‌و له په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه‌وه بیر له‌وه بكه‌وه چۆن خۆ بخه‌یته‌خوار و چۆن بمری. هه‌ناسه‌كانت توندتر ده‌بێ و ده‌نگی هه‌ناسه‌ت پانایی ژووره‌كه پڕ ئه‌كاته‌وه و ڕه‌نگی مه‌رگ ده‌پژێنێته ناو ژووره‌كه و تا دێ به‌م بیره قووڵانه‌وه زیاتر په‌له‌قاژه ئه‌كه‌ی. بیر له چی ئه‌كه‌یته‌وه؟ هیچ نییه و سه‌ره‌تایش هیچ نه‌بووه.
چاوت به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌كه ئه‌ڕوانێ و به ئاسپایی حه‌جمی له‌شت له په‌نجه‌ره‌كه هه‌ڵده‌واسی و ده‌ته‌وێ بچیه ده‌رێ ...
هه‌نگاوه‌كانم به‌ره نه‌بوون ئه‌پێوم، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ له ته‌ختی دڵمه‌وه په‌لاماری قوڕگم ئه‌دا. وه‌ك شێرپه‌نجه چنگی له قوڕگم گیره و ده‌نگم به‌ره‌و نه‌بوون ئه‌با. ئێوه هه‌مووتان به‌ره‌و بوون ئه‌چن و من ...
نووسراوه‌كانم با ئه‌یبا و ئێستا من هه‌م و ئێوه‌ش به‌ره‌و نه‌بوون ئه‌چن !
ئه‌مه فێڵێكی باش بوو ئا ئه‌رێ ئێوه‌ش ده‌توانن ببن، نه‌بن ....
قورووسكه قورووسكی سه‌گ نه‌یهێشت درێژه به ژیان بده‌م. هه‌ر بژین، قورووسكه ته‌نیا له گه‌ڕه‌كی شێته‌كانه ...
ڕێگه‌م لێ گیراوه و ناتوانم ده‌رباز بم، ده‌ستی توند قوفڵ كردووه، نه‌ڕێگه‌ی پێشم هه‌یه نه‌ڕێگه‌ی پاش. دوو سه‌عاته هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌م مێزه‌دا سه‌ركه‌وم و ئێستا ئه‌م دێوه‌زمه پێشی پێ گرتووم. زۆرچار له‌گه‌ڵ قسه‌كانیا ده‌ست به‌رز ئه‌كاته‌وه و توند له‌سه‌ر مێزه‌كه به‌هه‌مان شێوه قوفڵی ده‌كاته‌وه. ده‌ترسم ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیا هه‌ڵ گه‌ڕێم بمبا و له‌جێیه‌كی دوور فڕێم بداته خواره‌وه. هه‌ست ده‌كه‌م له به‌ر ده‌م كێوێكی دژوارا وێستاوم و هه‌نگاونان به‌ره‌و لووتكه زۆر ئه‌سته‌مه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌یش خۆش و شادی هێنه‌ره كه له‌پێناو ئامانجی دواڕۆژ سه‌رشێتانه سه‌رده‌كه‌وم.
له‌گه‌ڵ قسه‌كانیا كتێبێكی هه‌ڵگرت و به‌نیشانه‌ی جه‌خت شه‌ق دایه‌وه به‌سه‌ر مێزه‌كه‌دا. ڕێك به‌رگازی پشتم كه‌وت. كێ ده‌زانێ چه‌ند به‌سه‌ختی له‌ژێر ئه‌و كتێبه ده‌رباز بووم؟ قورسایی وشه‌كانی هه‌ناسه‌ی پێ توند كردبووم. بۆ ماوه‌یه‌ك گێژ و وڕ به ده‌وری خۆما هه‌ڵده‌خولام و بۆ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام ده‌رباز بم؛ خه‌ته‌ر كردن باشتره له ڕاوه‌ستان و بۆگه‌ن كردن. ورده‌ورده به سه‌ر ده‌ستیا هه‌ڵگه‌ڕام، كه‌وتمه خوار، هه‌ستامه‌وه و سه‌ركه‌وتم. به چه‌ند جار هه‌وڵ دان گه‌یشتمه سه‌ر لوتكه به‌رزه‌كه‌ی ده‌ستی. له‌وێوه چاوم پێی كه‌وت. ئۆخژنێكم تێ هات و هیوایێكی گه‌ش له ده‌ماره‌كانما گه‌رمه‌ی كرد. به دڵنیاییه‌وه داگه‌ڕام له په‌نجه‌كانی یه‌كه‌یه‌كه تێپه‌ڕ بووم و گه‌یشتمه سه‌ر دوایین په‌نجه‌ی. له ناكاو هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و هه‌ستایه سه‌ر پێ و دوو هه‌نگاو له‌ولاوه‌تر له په‌نای په‌نجه‌ره‌كه دانیشت و چووه بیره‌وه. منیش سه‌ر له نوێ به‌ره‌و مێزه‌كه ڕێكه‌وتم .
چوویته په‌نا په‌نجه‌ره‌كه، ته‌ماشایه‌كی ده‌ره‌وه‌ت كرد و قورسایی له‌شت به ئارامی له سه‌ر سه‌نده‌ڵییه‌كه دانا. جه‌ماوه‌ره‌كه قرم و قاڵێكی سه‌یریان بوو، نازانم چۆن له‌و ژووره بچووكه‌دا جێیان ببۆوه، كورِ و كچه‌كان تا قه‌یرێك له‌مه‌پێش به پێ دزه سه‌یری یه‌كتریان ده‌كرد به‌ڵام ئێستا نزیك له یه‌ك زۆر به نه‌رمی قسه‌یان ده‌كرد و ده‌ستیان ده‌خسته ناو ده‌ستی یه‌كدی و به دزییه‌وه ده‌یان گوشی. ده‌میان ده‌خسته ناو ده‌می یه‌كتر و ده‌توانه‌وه و شه‌ڵاڵه‌ی ئاره‌ق ده‌بوون. تۆیش هه‌ڵمێك له‌سییه‌كانته‌وه ئه‌هاته ده‌ر و به‌ده‌وری سه‌رتا گێنگڵی ئه‌دا و ده‌وری هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی داده‌پۆشی. ته‌مێك له پرسیار و ئاره‌قێك له‌عه‌شق. هه‌موو ده‌یانزانی تۆ دڵت به یه‌كێكی دی ئه‌سپاردووه بۆیه كه‌س بێهووده لێت نزیك نه‌ده‌بۆوه، جگه له كه‌سێك كه به هیوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ خۆشه‌ویستیت وه‌بووژێنێ به خه‌یاڵ لێت ورد ده‌بۆوه و ته‌لاره‌كانی مێشكتی ده‌پشكنی به‌ڵام تۆ بێ خه‌به‌رانه به ئازاری خۆته‌وه ده‌تلایته‌وه .
له سه‌ر ده‌ستم هاته خوار و رِێكه‌وت. چه‌ند شلكه‌ڕان و سه‌رسنگی نه‌رمی تێپه‌رِ كرد تا گه‌یشته مێزه‌كه. بۆ سێهه‌م جار هه‌ستی به بووژانه‌وه كرد، وه‌ك بڵێی دڵی ئاوپرِژێن ده‌كه‌ن. ده‌ست و قاچه‌كانی له یه‌ك هه‌ڵسوو و به خێرایی خۆی لێ نزیك كرده‌وه.
یه‌كێك له كچه‌كان خه‌ونه سیحراویه‌كانی خۆی ده‌گێڕاوه و جه‌ماوره‌كه هه‌موو گوێ قوڵاخ ببون. تیشكێك له دڵی ڕه‌شی ئاسمانه‌وه هات و جه‌سته‌می كرد به دوو له‌ت و له‌تێكیانی برد و پاش ماوه‌یه‌ك هات و نیوه‌ی ون بووی كه‌سێكی دی بۆ هێنام و به له‌شمیه‌وه نووساند. تۆیش ون بوون له ناو ڕه‌وان و جه‌سته‌ی خوشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌چڕی و به‌و حه‌زه‌وه خولیای ژیانێكی دیكه‌ت بوو، دوور له ته‌نیایی. دنیای دوو كه‌سی دوو دوو دوو.
ورده ورده نزیك ده‌كه‌وته‌وه، ئێستا ئیتر چه‌ند هه‌نگاوی مابوو. كچه‌كه‌یش هه‌مووی خه‌ونه‌كه‌ی گێڕاوه. به‌ڵام كوڕ و كچ له هه‌ناسه‌ی یه‌كتردا ده‌خنكان و تۆیش خنكا بووی له هه‌ناسه‌ی ته‌نیایی. له ناكاو هه‌ستایته سه‌ر پێ و ناوكه توویه‌كت له سه‌ر مێزه‌كه هه‌ڵگرت و له ده‌متا كردت به دوو له‌ت و له‌گه‌ڵ جه‌ماوره‌كه ژووره ته‌نیاكه و مێرووله بێ هیواكه‌ت به جێ هێشت .
چاوت لێیه له كۆتایی دارستانه‌كه‌دا ئه‌و جێگه‌ی تاقه دارێك له جه‌ماوه‌ر دابڕاوه ماشینه‌كه‌ت تورمۆزی گرتووه و تیشكی چراكانی چۆڵایی ڕێگای دارستانه‌كه‌ی بڕیوه، چاوت له هه‌نگاوه‌كانت بڕیوه، دائه‌به‌زی گوریسێكی درێژ له ماشینه‌كه ده‌ر دێنی و به‌ره‌و تاقه‌داره‌كه ئه‌ڕۆی، ئه‌گه‌یته سێبه‌ری داره‌كه، به‌ری تیشكی ماشینه‌كه‌تی گرتووه، لقێكی ئه‌ستوور و قایم ئه‌دۆزیه‌وه، سه‌رێكی گوریسه‌که‌ی پێوه ئه‌به‌ستی و سه‌رێكی تری به ملته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكتا ئاره‌قی ترس و گومان ده‌تكێنی، ورده ورده له ماشینه‌كه نزیك ئه‌بیه‌وه.
ئێستا له پشت فه‌رمانی ئوتومبیله‌كه دانیشتوویت، ڕۆشنت كردووه و پێت ناوه به گازدا و دووسه‌د میتر ڕۆشتووی، گوریسه‌كه له سه‌ر لقی دره‌خته‌كه‌وه پچڕاوه و تۆ هیچ ئازارێكت پێ نه‌گه‌یشتووه.
به‌یانی دێیت و چاوت به ته‌رمه‌كه‌ت ئه‌كه‌وێ كه به گریانه‌وه ئه‌ینێژن ....
ده‌ردی دلی خودایی ، ئه‌ی سروه‌یی سه‌رایی
شه‌وگه‌ردی بێ چرایی ، ئه‌ی تازه لاوی نایی
دڵ ته‌ڕ له له‌رزی ئه‌برۆت ، له‌رزانی له‌رزی ئه‌ژنۆت
من بێ ئیجازه هاتووم ، بۆ داد و دڵنه‌وایی
تاتاری چین و ماچین ، ئه‌ی چاوه‌كه‌م به په‌رژین
تیری موژه‌ی سیاهت ، میوانی بێ نه‌وایی
هیوای دلی گوناحم ، ده‌ریایی ئاهی ئاهم
ئه‌بڵه‌ق له به‌ر هه‌ناسه‌ت ، بۆ ته‌ختی پادشایی
میهرانی میهره‌بانی ، تۆی ئاو و ئاوه‌دانی
ده‌شتی دڵم كش و مات ، تینوو به ئاشنایی
چاو چڕ له چه‌تری چاوت ، دڵ كه‌وتووه له داوت
ئازاری ناز و ناوت ، شه‌وقێكی سه‌رسه‌رایی
سه‌یرێ بكه له ژێر پێت ، ئه‌ی من له عه‌شقی تۆ شێت
ئه‌و یاری بێ نه‌وایه و ، تۆی حاته‌می هه‌تایی
ئه‌ها په‌یكی شه‌هی شاهان چ خۆش په‌یمانه وو په‌نده
په‌راوێزی په‌ڕِه‌ی عه‌شقی به‌ڕێژنه هه‌وری گۆڤه‌نده
كه بارین و تریشقه‌ی هه‌وری دڵ ژیلوانی چاوانم
له قه‌ڵبه‌ز شیوی گۆنام و له ڕووباری دڵم مه‌نده
گه‌مارۆی كه‌پری عه‌شق و دڵ له نیساری بزه‌ی تۆ دا
كه دیل و كه‌ل په‌چه‌ی به‌نده و كه ئه‌سری دیده نابه‌نده
بڵێ مه‌ولا له مه‌ولا من له له‌یلا لاده‌م و له‌ی لا
وه‌كه‌م لێرانه من ڕێگه‌م له ڕێگه‌ی تۆ وه‌بم به‌نده
ڕوخی دژوار و دژ داماو و ژێ ژانی نیگاهێكم
په‌ڕی ئاوازی شه‌تره‌نجت له له‌نجه‌ت بۆ سیامه‌نده
كه دیم نا دیمه‌نێكی چڕ له سوڕماوی له سورماوی
دوو چاوی دیم كه نابینێ دوو چاوی ماشقه‌ی ڕه‌نده
ده دیمنا بێژه ڕه‌نجاوی په‌چه‌ت تا كه‌ی به ئاڵۆز و
به داردارداری سێ داره‌ی قژت خاچی دڵم به‌نده
ژیواری به ناحه‌ق كه ده‌چێ ده‌ر حه‌قی هه‌ستم
دیواری دڵم داده‌ڕمێ دڵ ده به ده‌ستم
هه‌ژگه‌ڵ به به‌خیلی قژی خاوت له ده‌روونم
ئاڵاوه به په‌یمانه‌یی په‌یمانی نه‌فه‌ستم
هیوا له نشێوی حه‌ز و ئاسۆ له به‌یانی
هه‌ورازی هه‌وار و هه‌مه‌نی هه‌وری هه‌وه‌ستم
دنیا له چڵێ چۆله‌كه وو چاوێ له چه‌ك بێ
بارانی گله و گولله وو گریانه ده‌به‌ستم
زیندانی زنار و زمه‌نی زار و نزاریش
ها‌توونه‌ته په‌یڤین و دڵ ئازاری قه‌فه‌ستم
تۆ بێت و له هه‌رمانی هه‌ناسه‌ت بڕِه‌وێم و
سه‌رگه‌رمی سه‌ما سه‌رمه‌دی سه‌ردارییه مه‌ستم
په‌روازی په‌لم پردی په‌ژاره‌م ده‌پوێنێ
ڕِووخانی سنووری په‌مه‌یی بایه كه هه‌ستم
خوای خه‌نده وو خۆر و خه‌وه ئه‌م خێوی خه‌یاڵم
به‌و هۆ‌یه كه وا بێ وزه وو به‌سته‌یه ده‌ستم
هه‌ر كارێ ده‌كه‌م چاره‌یی داها‌تی له لایه
من بێ خه‌به‌ر و پۆوی به بێ هووده ده‌به‌ستم
برژانگی بژار و به برۆ تیری موژه‌ی حه‌ق
پێكانی به په‌یكان و به په‌یكی مه‌یه مه‌ستم
خوێن نایه له جێ تیری موژه‌ی سه‌روه‌ری مه‌ستان
بارانه له چاو دێت و كه جۆگه‌ی هه‌ڵ ئه‌به‌ستم
تا دێت و هه‌ناسه‌ی دڵه‌كه‌م ده‌سكه‌نه كا با
به‌ر بۆنی شنه‌ی خۆری خه‌رامانه‌وه مه‌ستم
ئه‌ستێره له گه‌ڵ شه‌و ده‌شه‌ڕێ تا بدڕێ ڕه‌ش
په‌رده‌ی نه‌شه‌مه‌ی ڕه‌ش شه‌قی كا شه‌ققه‌یی شه‌ستم
به‌ستێن و كه‌مه‌ربه‌ندی حه‌ز و كوڵپی ده‌روونم
تا دێ له هه‌ناو و هه‌نیه‌ی هێزه‌وه هه‌ستێ
چوار ده‌وری چله‌ی چلچله‌یی چاو و چرایه
بڕیاره به بێ هووده نه‌بێ بێته مه‌به‌ستێ
دونیا ده‌نكی دوڕڕ و گوهه‌ر هه‌ڵ ده‌بژێرێ
بۆ ده‌نگی دڵم كه‌زیه له سه‌ر تاسه نه‌به‌ستێ؟
مانگ و نیگه‌هی ئاوی شه‌رابی شه‌وی شیرم
جێژوانه له نێو حه‌وزی حه‌زی چاوه هه‌ڵئه‌ستێ
تا تیشكی كه‌نین و شه‌ره‌ری زولفی هه‌تاویش
دێت و شه‌ده‌كه‌ی چاری شه‌وی من هه‌ڵ ئه‌به‌ستێ
وڕماوی خه‌می پڕ له خه‌می خه‌رمه‌نی ئه‌برۆم
ئه‌گریجه وو ئاڵایی قژت لاده به ده‌ستێ
كێ بێ كه به كار و كه‌سه‌ری كه‌ونه‌وه كوژراو
كێ كه‌وچكی ناو كاسه‌یی سوڵتانی ئه‌له‌ستێ
دێوانه وو حه‌یرانی هه‌واڵی نه‌فه‌سێكم
تا باده وو په‌یمانه وو مه‌یخانه ده‌به‌ستێ
گێژ گێل و گلاوی گله‌یی گوڵ به‌ده‌نی تۆم
به‌ربووكی ژیان كوا سڵه‌مێ عه‌شقی له مه‌ستێ
نوقم و خنه‌كاوی بزه و تورموز و دووكه‌ڵ
كه‌ی یاری هه‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره پڕ گوڵه هه‌ستێ
ژاكاوی ژیان ژاری به ڕاژانی فه‌زایه
په‌رژینی په‌ژاره‌م له ترێ خوێنییه خه‌ستێ
خوێن خۆری له من نایه نه‌وای بولبولی جێ‌ژوان
گۆرانی گوڵ و گۆل و گیا خوێنی ده‌مه‌ستێ
